خوێندنەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی سەردەمی بەعس دژی کورد و تورکمان دەکرێت
- عێراق
- 2024-02-14

دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی موحسین مەندەلاوی لەبارەی کێشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، وێنە: نووسینگەی مەندەلاوی
ئاڤا نیوز
لە بڕگەی دووەمی کارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی ڕژێمی بەعس دەکرێت کە پەیوەستە بە دۆخی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی 1018ـی ساڵی 1982 و (554)ی ساڵی 1983ی سەردەمی ڕژێمی بەعس دەکرێت و پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی هەردوو بڕیارەکە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی تێپەڕاندووە و تەنیا لە ئەنجوومەنی نوێنەران ماوە تێپەڕێنرێت.
بۆچی گرنگە: بە تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە، نزیکەی 300 هەزار دۆنم زەوی بۆ هاووڵاتییانی کورد و تورکمان دەگەڕێتەوە لەو موڵکانەی لەلایەن عەرەبی هاوردەوە لە سنووری پارێزگای کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستانیی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داگیرکراون.
لێدوانی فەرمی: نەجوە کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەم بڕیارە لە خولەکانی پێشوو بە بیانووی جیاواز هەڵنەوەشێنراوەتەوە، مانەوەی ئەو بڕیارە وەک خۆی، کاریگەری دەخاتە سەر بژێویی دەیان خێزان."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





