
وێنەی ساتی شەڕەکەی نێوان سوپا و حەشد
ئاڤا نیوز
بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، ئەو شەڕەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کەربەلا ڕوویدا پێشێلکردنی یاسایە و دەستدرێژیکاران بەپێی یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزێکی سوپای عێراقی بە چەکی سووک و مامناوەند لە کەربەلا ڕوویدا.
لێدوانی فەرمی: لیوا تەحسین خەفاجی، بەرپرسی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەوەی دوێنێ لە کەربەلا و نەجەف ڕوویاندا پێشێلکردنی یاسایە، ئێمە بەپێی یاسا مامەڵەمان لەگەڵ دەستدرێژیکاران کردووە و بەپێی یاسا ئەمانە دادگایی دەکرێن".
زانیاریی زیاتر: پێشتر ئەفسەرێکی سوپای عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو: گرووپێک لە ئەندامانی حەشدی شەعبی "گرووپی جوندولئیمام" هەوڵیان داوە بە چەکەوە لە خاڵێکی پشکنین بپەڕنەوە و بچنە ناو کەربەلا، بەڵام لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە ڕێگرییان لێکراوە و هێزەکانی جوندولئیمام تەقەیان بەرەو ڕووی هێزەکانی سوپای عێراقدا کردووە.
لەلایەکی دیکە: شەوی ڕابردوو بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو هۆز لە شاری نەجف، ژمارەیەک زیارەتکار برینداربوون و زیارەتکارێکیش کوژرا، لەسەر ئەو ڕووداوەش هێزە ئەمنییەکانی عێراق زیاتر لە 70 کەسیان دەستگیرکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت