پۆستەری فیلمەکە
ئاڤا نیوز
لە یەكەم ڕۆژی نمایشیدا، فیلمی كفن لەڕووی فرۆشتنی بلیتەوە، ڕیكۆردی تۆمار كرد.
چیرۆکی سەرەکی: کفن فیلمێکی کوردییە، بە یەکەم فیلمی درێژی ترسناکی کوردی هەژمار دەکرێت، لە چیرۆکێکی ڕاستییەوە وەرگیراوە و باسی نووشتە و جادوو دەکات، لەلایەن ئاڤا میدیا و کۆمپانیای میترۆنۆم پڕۆدەکشن بەرهەمهێنراوە.
لێدوانی فەرمی: باهۆز نەسرەدین، پڕۆدیوسەری فیلمی كفن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوێنێ پێنجشەممە 23-8-2024، یەكەم ڕۆژی نمایشی فیلمی كفن بوو، لەهەر چوار شاری هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركووك، زۆرترین ژمارەی بلیت فرۆشرا و ڕیكۆردێكی نوێ لەسەر ئاستی سەرجەم فیلمەكان تۆمار كرا.
زانیاریی زیاتر: لە یەكەم ڕۆژی نمایشدا، لە سلێمانی 2150 بلیت، هەولێر 1320 بلیت، كەركووك 740 بلیت، دهۆك 276 بلیت فرۆشرا.
ئەوەش بزانە: سرووشت عەبەڕەش، دەرهێنەری فیلمی كفنە و چەندین ئەکتەری دیاری کورد ڕۆڵی تێدا دەگێڕن و ئێستا لە سەرجەم سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەكرێت و دوو مانگ بەردەوام دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
21 ئەیلوول
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کامکاران بە کۆنسێرتێکی گەورە دەگەڕێنەوە سلێمانی
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فەلەکناسێک یەکەم ڕۆژی پایز دیاری دەکات
- کولتوور
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە