لە ڕۆژێكدا 15 هەزار گەشتیار بەشدارییان لە فێستیڤاڵی هەنجیری تەق تەق کردووە
- کوردستان
- 24 ئاب

وێنەیەکی فێستیڤاڵەکە - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئامارێک، لەیەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵی هەنجیری تەق تەق، زیاتر لە 15 هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتوونەتە فێستیڤاڵەکە.
وێنە گەورەکە: سێ ساڵە لە ناحیەی تەق تەق فێستیڤاڵی هەنجیر ڕێکدەخرێت و بەرهەمە جیاوازەکانی ناوچەکەی لێ نمایش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: حاجی سەباح، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەق تەق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: فێستیڤاڵەکە بۆ دوو ڕۆژە، لەڕۆژی یەکەم ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هاتبوون، 80 جووتیاری ناحیەکە و شارەکانی دیکەی وەک قەڵادزێ و ڕاپەڕین بەشدارییان کردبوو، لەگەڵ ئەوەدا 50 ژن وەک خاوەنی کاری تایبەت بەرهەمەکانیان نمایش کردبوو.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری کشتوکاڵی تەق تەق دەڵێت: ئەگەرچی فێستیڤاڵەکە بەناوی هەنجیرە، بەڵام بەشێکی زۆری جووتیارەکان بەرهەمی سەوزەی جیاوازی لێ دەفرۆشن.
باکگراوند: ناحیەی تەق تەق دەکەوێتە سەر زێی بچووک، سەربە قەزای کۆیەیە، 58 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت