
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی گۆڕان پێش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی هەڵدەبژێرێت، ئاڤا نیوز زانیویەتی دانا ئەحمەد مەجید، پارێزگاری پێشووتری سلێمانی دەبێتە ڕێکخەر.
وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەمساڵ بزووتنەوەی گۆڕان دووەمین کۆنفرانسی ناوخۆیی سازکرد و 32 باژێڕوانی وەک ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد، بەڵام ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی هەڵنەبژێردران.
لێدوانی فەرمی: دلێر حوسێن، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی گوت، "بەر لە هەڵبژاردن پێویستمان بە نوێکردنەوەی ئۆرگانەکان هەیە، چاوەڕوان دەکرێت پێش هەڵبژاردن کارەکانی کۆنفرانسی دووەم تەواو بکرێن."
زانیاریی تایبەت: ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی هەڵدەبژێرن، ئاڤا زانیویەتی دانا ئەحمەد مەجید کە دۆستێکی نزیکی نەوشیروان مستەفا بوو، زۆرترین پاڵپشتی هەیە، هەردوو باڵە سەرەکییەکەی نێو گۆڕان (باڵی کوڕانی نەوشیروان مستەفا و باڵی عومەری سەید عەلی) لەسەری کۆکن و دەبێت بە سێیەمین ڕێکخەری بزووتنەوەکە.
ئەمەش بزانە: دوای زیاتر لە 10 ساڵ، مانگێک پێش ئێستا دانا ئەحمەد مەجید لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە سلێمانی، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکات بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵا لەنێو بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی گوت: "تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بەفەرمی بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی خۆی بەربژێر نەکردووە، تاوەکو ئێستاش کات بۆ کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی دیاری نەکراوە، هەر کاتێک کاتی کۆبوونەوەکە دیاری کرا، 10 ڕۆژ پێشتر دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






