
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان: سەرچاوەی وێنە: سەرۆكایەتی هەرێم
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "پێویستە سنوورێک بۆ کارەکانی گرووپە چەکدارەکان دابنرێت".ڕەتیشیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان هەرێم و ئیسرائیلدا هەبێت.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە ڕایگەیاند "هەرێمی کوردستان ترسی ئەوەی هەیە کە بەغدا نەتوانێت بیپارێزێت، ئاڵنگارییەکانی ئێستا لە قۆناغی داعش قورسترن، هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لە چارەنووسی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات، نەک بەتەنها". ڕەتیشیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەک لەنێوان هەرێم و ئیسرائیلدا هەبێت و دەڵێت "هیچ بارەگایەکی مۆسادمان نییە".
" تۆمەتەکانی ئێران سەبارەت بە بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێمی کوردستان ڕاست نییە، تاران هیچ بەڵگەیەکی نەخستە بەردەم بەغدا سەبارەت بە بوونی هێزەکانی مۆساد لە هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستان سەرچاوەی هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێران" سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنەکەدا وای گوت.
لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنقەرە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی "ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەوە ڕەتدەکەینەوە کە پەکەکە خاکی ئێمە دژبە تورکیا بەکاربێنێت، پەکەکە هەڕەشەیە بۆ سەر دراوسێکانمان، سەرئێشەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە و بەغدا".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت