
مەسعود پزیشکیان و نێچیرڤان بارزانی، سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە مانگی داهاتوو مەسعود پزیشکیان بە بانگھێشتێکی فەرمی سەردانی بەغدا دەکات. بەهۆی ئەوەی لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بانگهێشتی فەرمی پێشکەش کراوە، چاوەڕوان دەکرێت سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
ئەوەی پێویست بیزانیت: پێشتر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتنامەی فەرمی پێشکەشی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران کرابوو، لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیانیش وەک سەرۆککۆماری نوێ، نیچێرڤان بارزانی بانگهێشتنامەی پێشکەشی ناوبراو کرد.
لێدوانی فەرمی: فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "کاتی خۆی ئیبراهیم ڕەئیسی بانگهێشتنامەکەی قبووڵ کرد، بەهەمانشێوە مەسعود پزیشکیانیش قبووڵی کردووە، پێشبینی و چاوەڕوانیمان ئەوەیە کاتێک سەردانی بەغدا دەکات سەردانی هەولێریش بکات".
لەلایەکی دیکەوە: نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە ئاڤا نیوزی گوت: "هیچ سەرۆکێک میوانداری ڕەتناکاتەوە، بەڵام دەڵێن دەبێت کاتی گونجا هەبێت، هەر کاتێک لەڕووی پرۆتۆکۆڵییەوە بەرنامەیان ڕێکخست، ئەو کاتە بڕیار دەدەن بێتە عێراق، لەو چوارچێوەیەش دیار دەبێت ئایا سەردانی هەرێم دەکات یان نا؟ سەردانی بۆ هەرێم تایبەتمەندی و مانا و ناوەڕۆکی خۆی هەیە، بۆیە دەبێت هۆکارەکان دیاری بکرێن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت