
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و تۆمەتباری سەرەکی ناو ئەو تۆڕە سیخوڕییەی کە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە گوێیان لە پەیوەندیی تەلەفۆنی بەرپرسان گرتووە. وێنە؛ نیو ڕیجن
ئاڤا نیوز
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای نێو چوارچێوەی هەماهەنگی، بوونەتە ئامانجی تۆڕێکی سیخوڕیی کە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران کاریان کردووە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق و ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەلایەن تۆڕێکی سیخووری کراونەتە ئامانج و گوێ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیان گیراوە. تۆڕەکە هەفتەی ڕابردوو لەناو نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا بوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دەزگای هەواڵگریی عێراق تائێستا حەوت تۆمەتباری دەستگیرکردووە، لەنێو دەستگیرکراوەکان کارمەندی نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەفسەری دەزگای هەواڵگریی عێراقی تێدایە. یەکێک لە دیارترین دەستگیرکراوەکان "محەممەد جوحی"، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕییە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و بەرپرسی پەیوەندییەکان بووە.
زانیاریی زیاتر: لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، تۆڕەکە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو دەستی بە کارکردن کردووە، تۆڕەکە گوێیان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی سیاسی و بەرپرسە ئەمنییە پلە باڵاکان گرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاری تۆڕەکە گوێگرتن بووە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئەندامانی پەرلەمان و سیاسەتمەداران، تۆڕەکە لە ڕێگەی سوپایەکی ئەلیکترۆنییەوە هەواڵی ساختەیان لەسەر ئەو کەسانە بڵاو کردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکەنەوە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە2 لە هەولێر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دوایین ئاماری هاوپەیمانێتی و حیزب و کاندیدەکان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە گەورەترین بازرگانی ماددەی هۆشبەر و ژنێکی بیانی دەستگیردەکرێن
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بەهۆی "ڕێگریی سیاسییەوە" نەتوانراوە گۆڕانکاریی وەزاریی بکرێت