شاخەوان عەبدوڵڵا: لە خولی پێنجی پەرلەمان نەمانهێشت هیچ یاسایەكی دژ بە كورد دەربچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆكی بازنەی كەركووكی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی بازنەی كەركووكی لیستی 275ی پارتی جەخت دەكاتەوە كە لە خولی پێنجەمی پەرلەمان تا ڕادەیەكی باش سەركەوتوو بوونە لەوەی كە ڕێگەیان نەداوە هیچ یاسایەكی دژ بە كورد دەربچێت.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆكی بازنەی كەركووكی لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: وێڕای ئەو دۆخە سەختەی كە ئەم خولەی پەرلەمانی پێیدا تێپەڕی و هێزێكی گەورە كشایەوە كە ڕەوتی سەدر بوو، توانیمان دوو ئەرك ببینین، ئەركێكیان ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بوو كە بەشێكی زۆری میلیشیاكان سەر بەو هێزە سیاسییانەن، ڕووبەڕووی هەر پڕۆژەیەكی شۆڤێنیش بووینەوە كە دەیانویست لە پەرلەمان دەریبچوێنن، ڕێگریمان لێكردن.
زانیاریی زیاتر: شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بە ئەوەش دا كە لە خولی پێنجەمی پەرلەمان بە هەوڵی هەمووان توانیویانە چەند پڕۆژە یاسایەكی گرنگ دەربچوێنن كە لە بەرژەوەندیی كورد بوون و لە ساڵانی ڕابردوو لە ڕێگری لە دەچوونیان دەكرا.
لەلایەكی دیكەوە: شاخەوان عەبدوڵڵا جەختی كردەوە كە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق وێڕای سەختیی دۆخەكە نەیانهێشتووە كە هیچ یاسایەكی دژ بە كورد دەربچێت، بەڵام لە خولەكانی پێشووتر چەندین بڕیار و یاسای دژ بە كورد دەركران.س
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین






