
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سزای ئەو بەربژێر و لایەنە سیاسیانە دەدات كە پێش وادەی دیاریكراو دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن كردووە.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی 20-10-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و ڕۆژی 16-9-2024 وادەی دەستپێكردنەوەی بانگەشەی هەڵبژاردنە، لە ئێستادا ژمارەیەک بەربژێر و لایەنی سیاسی دەستیان بە بانگەشە كردووە.
لێدوانی فەرمی: ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانیی كۆمسیۆن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: كۆمیسیۆن لیژنەیەكی باڵای بۆ چاودێریكردن كاندید و هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان هەیە بە ناوی 'تۆماركردنی سەرپێچییەكان'، هەر كەس و لایەنێک پێش وادەی دیاریكراو دەست بە بانگەشە بكات، تۆمار دەكرێت و بەپێی ڕێنماییەكان سزای دارایی دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: جگە لەوە لیژنەیەكی دیكە هەیە بۆ وەرگرتن و تۆماركردنی سكاڵاكان، هەر كەسێک كە سەرپێچییەكی هەڵبژاردن لە پرۆسەی بانگەشە دەبینێت، دەتوانێت سكاڵاكەی بگەیێنێتە ئەو لیژنەیە و پاش دڵنیابوونەوە سەرپێچیكار سزا دەدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
دوای 55 ساڵ مەسرور بارزانی کێشەی دەیان جووتیاری هەولێر چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگە لە دانووستانی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق بەشدار دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبوار هادی: لە خولی نوێی پەرلەمان کار لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت






