ئاڤا نیوز
بەهۆی ڕێگریکردن لە چوونی بەرهەمی مریشک و هێلکە بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان بازاڕی جێگرەوە دەدۆزێتەوە و هەنگاو دەنێت هاوشێوەی چەند بەرهەمێکی دیکەی کشتوکاڵی بۆ وڵاتانی کەنداو هەناردەیان بکات.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان لە یەک ساڵدا پێویستی بە 147 هەزار تۆن گۆشتی مریشکە، بەڵام لە نێوخۆ زیاتر لە 265 هەزار تۆن بەرهەم دەهێنرێت، پێشتر بەرهەمی زیادە هەناردەی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرا، بەڵام ئێستا ڕێگری لێدەکرێت.
زانیاریی زیاتر: نرخی كیلۆیەک مریشكی زیندوو بۆ 2500 دینار دابەزیوە، خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر دەڵێن نرخی هەر کیلۆیەک مریشک ئەوەندەیان لەسەر دەوەستێت و ئەگەر بەم نرخە بیفرۆشن زیان دەکەن.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ڕێگرییەکانی حکومەتی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ماوەی چوار ساڵە عێراق هەر داواکارییەکی کردبێت ڕەزامەندیمان داوە، جگە لەوەش چەندین پرۆژەمان پێشکەش کردوون، زۆر جار ڕێککەوتن کراوە، بەڵام پێش جێبەجێکردنی پاشگەزبوونەتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: فیراس سدیق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد بۆ ساخکردنەوە بەرهەمی مریشک و هێلکەی کوردستان، هەنگاو نراوە هەناردەی وڵاتانی کەنداو بکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 1-9-2024 دوایین ڕۆژی مۆڵەتی عێراق بوو بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی کۆمپانیاکان و کێڵگە پەلەوەرییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت