فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا - وێنە: میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگییەوە 20 ئامانجی پەكەكەیان لەناوچەکانی مەتینا، زاپ، خواکورک، ئاسۆس، قەندیل لە سنووری هەرێمی کوردستان پێکاوە و ژمارەیەك گەریلایان كوشتووە.
وێنە گەورەکە: شەڕی پەكەكە و توركیا زیاتر لە 30 ساڵە بەردەوامە، بەشێكی زۆری پریشكی ئەو شەڕە بەر هەرێمی كوردستان كەوتووە، تورکیا ماوەی شەش ساڵە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی پەنجە کلیتی لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دامەزراندووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند:"ئەم هێرشانە بۆ پاراستنی سنوورەکانمانە لە "تیرۆر"کە هاوتەریبە لەگەڵ مافەکانی بەرگریکردنمان کە لە مادەی 51ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە".
زانیاریی زیاتر: "تورکیا باس لە کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە گەریلا دەکات لەو هێرشەدا".
زانیاریی پەیامنێر: هەنگاو محەمەد، پەیامنێری ئاڤا میدیا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت: بۆردوومانەکە گوندی ناودەشتە لەبناری قەندیلی گرتووەتەوە، ئاگر بەربووەتە پووش و پاوانی ناوچەکە و لەبەر مەترسی بۆردوومانەکە خەڵكی ناتوانن ئاگرەکە بکوژێننەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: پەکەکە تاوەکو ئێستا پشتڕاستی هەواڵەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیای نەکردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەمریکا: ئەوەی لە ئێران ئەنجاممان دا ساتێکی مێژوویی بوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئەمریکا و ئیسرائیل دیپلۆماسییەتیان هەڵوەشاندەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشی لێ کرد