ڕێژەی دەرچوونی قوتابییانی پۆلی 12 لە چاکسازیی گەورانی هەولێر بەرزبووەتەوە
- کوردستان
- 2024-09-04

قوتابییەک لە یەکێک لە چاکسازییەکان تاقیکردنەوە دەکات
ئاڤا نیوز
لە چاکسازیی گەورانی هەولێر ژمارەیەک قوتابی تاقیکردنەوەی خولی یەکەم و دووەمیان ئەنجامدا، ئەمساڵ ڕێژەی دەرچوون 60% بووە.
وێنە گەورەکە: لەپێناو چاکسازی لە زیندانیان، زیاتر لە 10 ساڵە دەرفەتی خوێندن بۆ زیندانیانی چاکسازییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو فەراهەم کراوە.
لێدوانی فەرمی: سەلام جەمال، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت، ئەمساڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەوران 18 قوتابی تاقیکردنەوەیان کردووە، بەڵام لەنێوان خولی یەکەم و دووەم یەکێک لە قوتابییەکان ئازاد بووە، لەو ژمارەیەی ماوەتەوە 10 قوتابی بەشی وێژەییان تەواو کردووە و بەرزترین کۆنمرە 66 بووە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی دەرچوون بەرزترە.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە میکانیزمی وەرگرتنی ئەو قوتابییانە لە زانکۆ و پەیمانگەکان، بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی هەولێر دەڵێت: لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی میکانیزمێک بدۆزینەوە چۆن ئەو قوتابییانە لە پەیمانگەیەک یان زانکۆیەک وەربگیرێن لەناو شاری هەولێر بێت، چونکە پێویستە لەناو چاکسازی وانەکان بگوترێنەوە.
باکگراوند: لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی تا قۆناغی زانکۆ 150 قوتابی لە زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر دەخوێنن، لەو ژمارەیە 12 قوتابی زانکۆ هەن، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا 94 زیندانی لە چاکسازی گەورانی هەولێر خوێندنی زانکۆیان تەواو کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






