
گوندی زڕگوێز
ئاڤا نیوز
هێزێكی ئەمنی لە سلێمانییەوە دەچێتە سەر بارەگاكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و هۆشداری دەدەنە بەرپرسانی حیزبەكە بارەگاكانیان چۆڵ بكەن.
چیرۆكی سەرەكی: بەپێی ڕێككەوتنی ساڵی 2023ـی نێوان عێراق - ئێران، دەبێت پارتە سیاسییە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بارەگاكانیان لە هەرێمی كوردستان چۆڵ بكەن و بچنە نێو كەمپەكانەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ڕێككەوتنەكە بەتەواوی جێبەجێ نەكراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، ئەمڕۆ هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی چوونەتە سەر بارەگاكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە زڕگوێز و پێیان ڕاگەیاندوون كە دەبێت بارەگاكان چۆڵ بكەن و بچنە كەمپی سوورداش.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێكی باڵای كۆمەڵەی زەحمەتكێشان كە نەیویست ناوی بهێنرێت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: گوشارێكی زۆرمان لێدەكرێت كە بارەگاكانمان لەزڕگوێز چۆڵ بكەین، ئەوە یەكلایی بووەتەوە كە چۆڵیان دەكەین، بەڵام لەگەڵ لایەنی عێراقی و كوردستانی، بەتایبەت یەكێتی لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی بزانین گواستنەوە و مانەوەمان لە شوێنی تازە چۆن دەبێت.
قووڵتر: ئەو بەرپرسەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان ئاماژەی بەوەش دا ئێستا هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی لە دەرەوەی بارەگاكانیان جێگیر كراون، ئەوانەی لەنێو ئەو بارەگایانەدا دەژین خانەوادەی پێشمەرگەكانی حیزبەكەن، ئێستا قسەكە تەنیا لەبارەی گواستنەوەی خانەوادەکانیانە بۆ كەمپی سوورداش تاوەكو ئێستا سەبارەت بە داهاتووی پێشمەرگەكان بەرچاوڕوونی نییە.
زانیاریی زیاتر: كەمپی سوورداش لە سنووری سلێمانی لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی نێوان عێراق و ئێران بۆ پارتە سیاسییە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كراوەتەوە و دەبێت كادیر و پێشمەرگە پارتەكان و كەسوكاریان بچنە نێو كەمپەكان و لەژێر چاودێریدابن.
ئهوهی ئێستا ڕوودهدات: هەرچەندە ماوەی ساڵێكە بەرپرسانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان گوتراوە كە بارەگاكانیان چۆڵ بكەن، بەڵام گوشاری هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی لەم هەفتەیە زۆر زیادی كردووە و بە بەرپرسانی حیزبەكە گوتراوەكە "چیدیكە نابێت چۆڵكردنەكە دوابخرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






