هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازاڕەکانی عێراق دەوەستێت
- کوردستان
- 8 ئەیلوول

ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەم پرسە تەوەرێکی گرنگی کۆبووەنەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی کۆبوونەوەی هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا دەکرێت، گرفتی گومرگەکان و بازرگانی بەشێکی گفتوگۆی ئەم کۆبوونەوەیە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: لە کۆتایی مانگی حەوت ڕێگەکانی عێراق بەڕووی هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم لە هەرێمی کوردستانەوە داخران، دواتر و ڕۆژی شەشی مانگی هەشت شاندی هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە بڕیاردرا تاوەکو 01-09-2024 ڕێگە بە ڕووی هاوردەکردن بکرێتەوە، تاوەکو چارەسەری کێشەکە.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی کۆتاییهاتنی وادەکە، بەغدا دەروازەکانی بەڕووی هەناردەکردنی بەرهەمی کۆمپانیا پیشەسازییەکانی هەرێمی کوردستان داخستووە، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیار لە ڕێگەچارەیەکی نوێ بۆ ئەو دۆخە بدرێت".
بۆچی گرنگە: نزیکەی 70%ـی ئەو بەرهەمانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، لەگەڵ ئەو بەرهەمە جۆراوجۆرانەی لە کۆمپانیا و کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێن، لە بازاڕی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغ دەکرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: گرفتێکی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا، هاوردەکردنی کاڵا و بەرهەمە لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و هەناردەیەتی بۆ پارێزگاکانی عێراق، کە بەغدا مەودای تێپەڕینی ئەو بەرهەمانەی درێژکردووەتەوە، واتە ئەگەر بەرهەمێک لە باشماخەوە هاوردەبکرێت دەبێت لە کەرکووکەوە بچێتە پارێزگاکانی عێراق، ئەمەش مەوداکە درێژ دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت