
دیمەنێک لە قەزای قوشتەپە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە و دەورووبەری بە گوژمەی زیاتر لە 189 ملیار دینار دەربڕی، دوای تەوابوونی کێشەی کەمئاوی لە ناوچەکە بەیەکجاری چارەسەر دەکات.
وێنە گەورەکە: قەزای قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر ساڵانی ڕابردوو کەمترین ئاستی ئاوی ژێرزەوی لێ تۆمارکراوە، بەجۆرێک لە هەندێک ناوچە قووڵی لێدانی بیر 650 مەتر بووە.
لێدوانی فەرمی: ڕێزان سەعدی، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی دەورووبەری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "سەرۆکوەزیران بارزانی ڕەزامەندی دا لەسەر پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە کە کێشەی کەمئاوی قەزاکە و 60 گوندی دەورووبەری بەیەکجاری چارەسەر دەکات، تا مانگێکی دیکە بەردی بناغەی دادەنرێت و بە ماوەی ساڵێک پڕۆژەکە تەواو دەبێت".
بۆچی گرنگە: بە تەواوبوونی پڕۆژەکە 70 بیری ناو قەزای قوشتەپە بەیەکجاری دادەخرێن، ناوچەکە کێشەی کەمئاوی نامێنێت و ئاوی ژێرزەوی دەبووژێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە بە گوژمەی 189 ملیار و 670 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، ئاو بە بۆری لە زێی گەورە ڕادەکێشرێت و لە ڕۆژێکدا توانای بەرهەمهێنانی 72 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە.
باکگراوند: ڕاگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە 24 کاتژمێر دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەی فریاگوزرایی خێرایی گەیاندنی ئاوی هەولێرە، کە دوێنێ یەکشەممە لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی دانرا و کێشەی کەمئاوی هەولێر بەیەکجاری چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بە هێرشکردنە سەر ئێران ڕێگریمان لە جەنگێکی گەورەتر کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر پشتیوانی گواستنەوەی گازی ئازەربایجان بۆ سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات