
پێشوازیکردن لە شاندی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێر، وێنە ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هاوبەشی دوو ڕۆژی ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێنرا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران بارزانی، ژمارەیەک کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كۆبوونەوەكاندا هەندێک لە بابەتەكان بڕیاری هەنووکەییان لەبارەوە دراوە و ئەوانی تریش ڕاسپاردە ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ کراوە و جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆکان كراوەتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی کە پێویستیان بە کۆبوونەوە و دیداری زیاتر هەیە.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری بڕیاریدا بە پێشکەشکردنی ڕاسپاردەیەک بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ بۆ ئاڕاستەکردنی وەزارەتی دارایی تاوەکو چارەسەرێک بۆ ناردنی مووچە ڕاگیراوەکانی هەرێمی كوردستان بدۆزێتەوە.
ئەمەش بزانە: گفتوگۆ لەبارەی هەندێک پرسی پەیوەندیدار بە مۆڵەتی هەناردە و هاوردەکردن، مۆڵەتی کارگەکان، تۆمارکردنی کۆمپانیاکان، پۆلێنکردنی بەڵێندەران، دەروازە سنوورییەکان، گومرگ، دۆسێیەی نەوت و وزە و کەرتی بانکی کراوە.
لەلایەكی دیكەوە: ڕاسپاردەیەکی دیکەی ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری، بەردەوامبوونی کارکردنی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەت و کەرتە پەیوەندیدارەکانە بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هاوبەش کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی وەزاریی پێشنیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت و لە ئاستێکی باڵادا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆسێیەکان نەوت و وزە و دەروازە سنوورییەکان و گومرگ، هاوكات بانگهێشتی ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی کوردستان کرا بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری، لە شاری بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
80ـەمین خولی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع داوایەک لە سوورییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی و كەركووك سێ داعش دەستگیر دەكرێن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات