وەزیری خوێندنی باڵا: ئاستی زانكۆكان لە كابینەی نۆیەمدا گەشەی باشی تۆماركردووە
- کوردستان
- 2024-02-16
ئاڤا نیوز
وەزیری خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئاستی زانستیی زانكۆكان لە كابینەی نۆیەمدا گەشەی باشی تۆماركردووە، دەشڵێت "وەزارەتی خوێندنی باڵا قورسایی ناخاتە سەر دۆخی ئابووری قوتابیانی پاراڵێڵ و تا ئێستا قیستی خوێندنی ساڵی خوێندنی 2023بۆ 2024 وەرنەگیراوە".
لێدوانی فەرمی: د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئاڤا نیوزی راگەیاند: لە چوار ساڵی ڕابردوو سەرەڕای قەیرانی دارایی و دواكەوتنی موچە زانكۆكانی كوردستان ئاستێكی زانستی بەرزیان تۆماركردووە، چەندین توێژینەوەی ئاست بەرزیان پێشكەشكردووە، ئێستا كێبڕكێی زانكۆ ناودارەكانی جیهان دەكات و زیاتر لە 50 پڕۆفیسۆر نازناوی زانایان لە جیهاندا پێدراوە.
" زانكۆی سلێمانی 186 پرۆفیسۆری هەیە هەندێكیان پلەی زانایان پێدراوە و هەندێكیان ناویان لە لیستی باشترین مامۆستاكانی جیهانە و ئەمانە هۆكارن بۆ یەكەمبوونی زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم و سێیەم لەسەر ئاستی عێراقدا".
د. ئارام محەمەد لەبارەی وەرنەگرتنی كرێی پاراڵێڵی ئەمساڵی خوێندنەوە گوتی: وەزارەتی خوێندنی باڵا قورسایی ناخاتە سەر دۆخی ئابووری قوتابیانی پاراڵێڵ و تا ئێستا قیستی خوێندنی ساڵی خوێندنی 2023بۆ 2024 وەرنەگیراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیكەی پێنج مانگە ساڵی خوێندنی 2023 بۆ 2024 دەستیپێكردووە و وەزارەتی خوێندنی باڵا هیچ قیستێكی خوێندنی پاراڵێڵی لە زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان وەرنەگرتووە بەهۆی دواكەوتنی موچە وەك هاوكارییەك بۆ قوتابییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





