
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق.. سەرچاوە: نوسینگەكەی
ئاڤا دیجیتاڵ
بەپێی توێژینەوەیەک کە چوارچێوەی هەماهەنگی كردوویەتی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەهەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا نزیکەی 60 کورسی بەدەستدەهێنێت.
زانیارییە بەدەستهاتووەکان: سێ سەرچاوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان راگەیاندووە، بەپێی ئەو توێژینەوەیە لایەنە شیعییەکان لەهەڵبژاردنی پەرلەمان کە بڕیارە ساڵی 2025 بەڕێوەبچێت، هەمان ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەدەست دەهێننەوە کە لە تشرینی یەکەمی 2023 بەڕێوەچوو، محەمەد شیاع سوودانیش هەرچەند بەشداری لەهەڵبژاردنە خۆجێیەکان نەکرد نزیکەی 60 کورسی بەدەستدەهێنێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەگوتەی یەکێک لە سەرچاوەکان، سوودانی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو هاوپەیمانی کردووە لەگەڵ هەندێک لایەنی شیعە، سێ پارێزگاری ئێستا کە لەهەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان سەرکەوتووبوون لە چوارچێوەی هەماهەنگی نەماون و چوونەتە ناو هاوپەیمانییە شاراوەکەی سوودانییەوە.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیەیە: هاوپەیمانییەکەی سوودانی، پێکدێن لە هەندێک لە چالاکوانی تشرینییەکان، هەندێک حزبی نزیک لە ئێران کە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، لەگەڵ هەندێک لایەن کە لەپەرلەمان نوێنەریان نییەو ئێستا دەرکەوتوون.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی توێژینەوەکە، سوودانی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تەنیا خۆی 10 کورسی بەدەستدەهێنێت، پێشبینیش دەکرێت هاوپەیمانیەکەی 60 کورسی بەدەستبهێنێت کە دەکاتە زیاتر لە سێ یەکی کورسی لایەنە شیعییەکان کە چوارچێوەی هەماهەنگی مەزندەی دەکات 180 کورسی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 11 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
45 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





