
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی د.لەتیف ڕەشید و مەسعود پزیشکیان
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازیی لە سەرۆککۆماری ئێران و شاندی یاوەری کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا جەختیان لە کاراکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوانیان کردەوە.
وێنە گەورەکە: لە یەکەمین گەشتی بۆ دەرەوەی وڵات، لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە 11-09-2024 گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا، دواتر لەلایەن د.عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازیی لێکرا و کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: لە میانی دیدارەکەدا د.عەبدوللـەتیف ڕەشید جەختی لەسەر ئەوە کردەوە "پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست پتە و مێژووییە، ئێران دراوسێیەکی گرنگی عێراقە و پێگەیەکی گەورەی ناوچەیی هەیە لە پاڵپشتیکردن و سەقامگیرکردنی ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: جەخت لە کاراکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتننامە و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کراون، کرایەوە. هاوکات پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات بکات.
لەلایەکی دیکەوە: پزیشکیان پەرۆشی خۆی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا دووپات کردەوە، هاوکات خواستی ئێرانی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەربڕی بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی ستراتیژی بۆ هاوکاری هاوبەش لە کەرتەکانی تەندروستی، ژینگە، پیشەسازی، ئاسایش و گەشتیاری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






