
بینای پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ میدیاکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، پەرلەمانتارانیش واژۆیان کۆکردۆتەوە تاوەکو سێ وەزیر لە کابینەکەی سوودانی بەمەبەستی لێپرسینەوە بانگێشت بکرێن و چەندین پرسیاریان ئاڕاستە بکرێت.
لێدوانی فەرمی: زەینەب موسەوی، پەرلەمانتاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: بە واژۆی 170 ئەندام پەرلەمان لە زۆربەی فراکسیۆنەکان لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا بانگهیشتی حەيیان عەبولغەنی وەزیری نەوت, هەییام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکان و ئیبراهیم جبوری، وەزیری پەروەردە پەرلەمان دەکرێن و لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پرسیاریان ئاراستە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هەردوو وەزیران هییام یاسری و ئیبراهیم جبوری بەهۆی کەمتەرخەمی لەکارەکانیان بەتایبەتی خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت و کێشە کەڵەکەبووەکانی سەر قوتابیان و قوتابخانەکان، چەندین پرسیاریان ئاراستە دەکرێت، موسەوی ئەمەشی بە ئاڤا گوت.
ئەمەش بزانە: موسەوی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ئەندامانی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا واژۆیان بۆ بانگهێشتکردنی حەيیان عەبولغەنی وەزیری نەوت کۆکردەوە بۆ دانیشتنێک کە بە تایبەت لەسەر چەند پرسێک لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
زیاتر بزانە: موسەوی جەختی لەوەش کردەوە، لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا کۆبونەوەکانی تایبەت بەم پرسانە ئەنجام دەدرێن و لە ئەگەری نەبوونی بەوەڵامەکانیان لەئاست بەرپرسیارێتیان نەبێت ئەوە بەدڵنیاییەوە متمانەیان لێدەسێندرێتەوە و لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ساڤایا: پشتگیریی لە عێراقێكی بێ میلیشیا دەکەین
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
وادەی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دانوستانەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان شکستیان هێنا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
25 خولەک لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە





