
کۆبوونەوەی نێوان محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە میونشن - وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی ئەمریکا داوای سەلامەتی کارمەندەکانیان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت، پێویستە حکومەتی عێراق ڕێگری لە هێرشکردنە سەر کارمەندانی ئەمریکا بکات.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئاسایشی میونشن، کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە؛ لەکاتێکدا دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە میلیشیاکان لە بەغدا لە هەموو کاتێک زیاتر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق باس دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی کۆشکی سپی، کامالا هاریس لە کۆبوونەوەکە بە سوودانی ڕاگەیاندووە "کاری لە پێشینەی ئێمە پاراستنی كارمەندەكانمانە، هەركاتێكیش پێویست بکات بەرگری لە خۆمان دەكەین، دەبێت حكومەتی عێراق ڕێگری لە هێرشەكان بۆ سەر بنكە وبارەگاكانی ئەمریكا بكات".
باکگراوند: لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی غەززە، زیاتر لە 170 جار گرووپە چەکدارەکانی نزیکی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشیانکردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، لە هێرشێکیشدا بۆ سەر بنکەی تاوەری 22 لە ئوردن سێ سەربازی ئەمریکا کوژران، لەبەرامبەردا ئەمریکاش وەڵامی هێرشەکانی دایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت