
دیمەنێک لە ئاوی زێی بچووک. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی گرتنەوی ئاوی زێی بچووک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، کاریگەری لەسەر جووتیارانی پشدەر و خاوەن پڕۆژەکانی ماسی لەو سنوورە دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕێکەوتی 25-8-2024 کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاوی زێی بچووکی گرتۆتەوە، ئەمەش مەترسی لەسەر جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکانی ماسی دورست کردووە، گرفتەکە بەجۆرێکە بەشێک لە حەوزەکانی ماسی وشک بوون.
لێدوانی فەرمی: مارف مەحموود، بەڕێوەبەری ئاوی خاس لە سنووری پشدەر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک کاریگەری لەسەر زەوی جووتیارانی ناوچەکە دورستکردووە، بەشێک لە جووتیاران سەرقاڵی لێدانی بیر و قوڵکردنی بیرەکانیانن، لەلایەکی دیکەش گرتنەوەی ئاوەکە مەترسی لەسەر خاوەن پڕۆژەکانی ماسی لە سنووری پشدەر دورستکردووە.
زانیاریی زیاتر: سەرەتای گرتنەوەی ئاوی زیی بچووک کاریگەری لەسەر ئاوی ماڵان دروستکرد، ڕێککەوتنی 26-8-2024 نەمانتوانی ئاو بە قەڵادزێ بدەین، بەڵام دواتر توانیمان بەربەستەکە نۆژەن بکەینەوە و لە 27ـی مانگ توانامان ئاو بۆ ماڵان بەربدەینەوە، مارف مەحموود وای گوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئاوی زێی بچووک کارەبا بەرهەم دەهێنێت، دواتریش بەردانەوە و گرتنەوەی ئاوەکە بەگوێرەی پێداویستی خۆیانە.
باکگراوند: زێی بچوک لە گوندی هەرزنە لە قەزای پشدەر دەڕژێتە هەرێمی کوردستانەوە، نزیکەی 400 کیلۆمەتر بەناو خاکی باشووری کوردستاندا تێدەپەڕێت، جگە لە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ و سلێمانی، سەدان حەوزی ماسی و هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوود لە ئاو زێی بچووک وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن پەسەندکردنی "هاوپەیمانیی ئیستیحقاقی دیالە" هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ دەستگیرکردنی سواڵکەران دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو ملیار دیناری دیكە بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاویی هەولێر تەرخان كرا