پەرلەمانی عێراق لەبارەی سێ پڕۆژەیاسای پەیوەست بە شیعە، سوننە و کورد کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 2024-09-14

باڵەخانەیپەرلەمانی عێراق، وێنە: ina.iq
ئاڤا نیوز
ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر سێ پڕۆژەیاسا دەکات، هەر یەکێکیان لەلایەن شیعە، سوننە و کوردەوە داوای پەسەندکردنیان دەکرێت.
وێنەگەورەکە: سەرەڕای ناڕەزایی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژنان، بەڵام شیعەکان ماوەی چەند مانگێکە داوای هەمواری یاسای باری کەسێتی دەکەن، سوننەکانیش بە بەڵێنی دەرچواندنی یاسای لێبوردنی گشتی بەشداری حکومەتەکەی سوودانییان کردووە، لەبەرامبەریشدا کورد داوای پەسەندکردنی پرۆژەیاسایەک دەکات کە بەهۆیەوە مووڵک و زەوی لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ڕۆژی 16ی ئەیلول پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شەش بڕگە کۆدەبێتەوە، یەکێک لەوانە بریتییە لە دەنگدان لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی مووڵک و ماڵی داگیرکراو بەفەرمانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەر لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی دەکرێت، کە یەکەمیان شیعەکان مەبەستیان تێپەڕێنرێت و دووەمیشیان داواکاری لەمێژینەی سوننەکانە.
لێدوانی فەرمی: شوان کەلاری، پەلەمانتاری عێراق لەفراکسیۆنی پارتی بەئاڤا نیوزی گوت: لەبەرامبەر تێپەڕاندنی دوو پڕۆژەیاسا کە هەردوو لایەنی شیعە و سوننە داوای دەکەن، ئێمەش بە مافی خۆمان زانیوە داوای پەسەندکردنی یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی سەرجەم مووڵک و ماڵی داگیرکراوی میللەتەکەمان بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






