ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی لەکاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکای لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئسیرائیل ژمارەی سەربازە یەدەگەکانی کەم دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بە هۆی دوو ساڵ هێرشی بۆ سەر غەززە ڕووبەڕووی کێشەی کەمیی سەرباز و ئاستەنگ لە ڕاکێشانی هێزی نوێ بووبوویەوە بە جۆرێک کە بۆ دابینکردنی سەربازی نوێ پشتی بە ڕێگا ناباوی وەک بڵاوکردنەوەی ئاگاداری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبەست.

زانیاریی زیاتر: دوای وەستانی شەڕی غەززە، ئیسرائیل دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازانی یەدەگ لە ناو بەرەکانی شەڕ لە غەززە و لە بەرەکانی دیکەی وەک کەرتی خۆرئاوا و باکووری ئیسرائیل.

ئەمەش بزانە: ئیسرائیل دەیەوێت لەم ڕێگەیەوە گوشاری سەر سەربازانی کەم بکاتەوە کە بە هۆی شەڕەوە ماندوو بوون.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە دوای 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە ئیسرائیل زیاتر لە 300 هەزار سەربازی یەدەگی بانگهێشتکردووەتەوە کە ئەمە بارگرانییەکی زۆری لەسەر ئابووریی ئەو وڵاتە داناوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ