
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتیی و خانەی ڕاپەڕاندن بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخات کە بڕیارە 20-10-2024 بکرێت. لەبارەی بەشداریکردنی بزووتنەوەکەش لە هەڵبژاردن سەرۆکی جڤاتی گشتی دەڵێت: بەڵی ئامادەکاریمان کردووە.
وێنە گەورەکە: سەرەتای ئەمساڵ بزووتنەوەی گۆڕان دووەمین کۆنفرانسی ناوخۆیی سازکرد و 32 باژێڕوانی وەک ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد. لە هەنگاوی دووەمدا ڕۆژی نۆی ئەم مانگە سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران، بڕیار بوو ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنیش هەڵبژێردرێن، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێو بزووتنەوەکە دواخرا.
لێدوانی فەرمی: لیوا جەلال، سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:"هەڵبژاردنی ڕێکخەر و خانەی ڕاپەڕاندن دەخەینە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمان، دواتر پرۆسەکە ئاسانتر دەبێت، چونکە هەمووی پێکەوە شپرزەیی دروست دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ئاڤا نیوز ئاشکرای کرد کە دانا ئەحمەد مەجید، بەهێزترین بەربژێر بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی نایەوێت گۆڕان بەشداری هەڵبژاردن بکات و کوڕانی نەوشیروان مستەفاش لەگەڵی هاوڕان، بەڵام لیوا جەلال مستەفا دەڵێت: "کاک دانا بە ڕەهایی باسی ئەو بابەتەی نەکردووە، مەبدەئییەن بەشداری هەڵبژاردن دەکەین و ئامادەکاریمان کردووە، بەربژێر و ڕاگەیاندنەکانمان بۆ بانگەشە ئاگادار کردوونەتەوە، ئەگەر شتێکی چاوەڕواننەکراو ڕوونەدات".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






