
دانا ئەحەد مەجید. یەکێک لە بەربژێرە بەهێزەکان بۆ بوون بە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.
ئاڤا نیوز
دانا ئەحمەد مەجید، یەکێک لە بەربژێرە بەهێزەکان بۆ بوون بە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕێگەی ئاڤاوە بەشداریکردنی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 20-10-2024، هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و لەم هەڵبژاردنەدا، ژمارەیەک هێز و بەربژێری سەربەخۆ بۆ یەکەمجار بەشداری هەڵبژاردن دەکەن. بزووتنەوەی گۆران وەک هێزێکی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی کوردستان لە ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو بەشداری هەڵبژاردن ناکات، بەڵام یەکێک لەبەربژێرە بەهێزەکان بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە هەواڵی بەشداری گۆڕانی لە هەڵبژاردن بۆ ئاڤا پشتڕاستکردەوە.
لێدوانی فەرمی: دانا ئەحمەد مەجید، بە ئاڤا نیوزی گوت: "یەکەمجارە قسە دەکەم و لە هیچ میدیایەکی دیکە قسەم نەکردووە، لەگەڵ بەشداریکردنی گۆڕانم لە هەڵبژاردن و بڕیاری کۆتاییش لای گۆڕانە."
دانا ئەحمەد مەجید دەشڵێت: ''گۆڕان بەشداری هەڵبژاردن دەکات، بەڵام مەرج نییە لە ئایندەدا بەشداری حکومەت بکەین، ئەگەر ببم بە ڕێکخەری گشتیی، هەتا حکومەت پێکنەهێنم بەشداری حکومەت ناکەم''.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ئاڤا نیوز ئاشکرای کرد کە دانا ئەحمەد مەجید، بەهێزترین بەربژێرە بۆ بوون بە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆدەنگیش لەوبارەیەوە لەنێو بزووتنەوەکە هەیە. ناوبراو لەڕێگەی ئاڤاوە هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و گوتی، "ڕاستە ئەوان [ گۆڕان] دەیانەوێت ببم بە ڕێکخەری گشتی و هەموو لایەک ڕازین و خۆشم ڕازیم، بەڵام هەندێک ڕێکار هەیە دەبێت تەواو بکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 59 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوای 55 ساڵ مەسرور بارزانی کێشەی دەیان جووتیاری هەولێر چارەسەر دەکات
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگە لە دانووستانی ستراتیژیی نێوان ئەمریكا و عێراق بەشدار دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن






