ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەمیانی دانانی بەردی بناغەی 15 قوتابخانە و باخچەی ساوایان لە سنووری هەولێر ڕایگەیاند: ئەوەی لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان بێت بێ گوێدانە ئەملا و ئەولا جێبەجێی دەکەین.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەت بە کەرتی پەروەردە دەدات، بەشێوەیەک تەنیا لە کابینەی نۆدا 194 باڵەخانەی نوێ دروستکراون و هەزار و 670 قوتابخانەش نۆژنکراونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکان لە قەزای خەبات دانرا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، "ئەوەی لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێت بێ گوێدانە قسەی ئەملا و ئەولا جێبەجێی دەکەین، سەرەڕای هەموو قەیرانەکان گرنگی تایبەتمان بە کەرتی پەروەردە داوە و وەبەرهێنانی بەردەواممان تێدا کردووە."
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران تیشکی خستەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی قەزای خەبات بۆ دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکان، ئاماژەیە بۆ گرنگی ئەو دەڤەرە بۆ حکومەت، مژدەی پڕۆژەی نوێ و گرنگی دیکەی بە دانیشتووانی قەزاکە دا و گوتی، "ئەم دەڤەرە شایستەی خزمەتی زیاترە، پلان و پڕۆژەمان بۆ ئەم دەڤەرە هەیە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت