
دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
دوای ماوەیەکی زۆر کێشمەکێش و ناڕەزایەتیی لەناو بزووتنەوەی گۆڕان، بە نووسراوێکی عومەری سەید عەلی، دانا ئەحمەد مەجید، بەبێ دەنگدان کراوەتە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، بەبێ هەڵبژاردن و بە نووسراوێکی عومەری سەید عەلی، دانا ئەحمەد مەجید کراوەتە ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان. ئەمە لەکاتێکدایە عومەری سەید عەلی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوەکە دەسەڵاتی بڕیاردانی نەماوە و دەبوو دوای هەڵبژاردنی جڤاتی گشتی و جفاتی نیشتمانی، خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردرابووایە و بە دەنگدان ڕێکخەری گشتی دانرابا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئاڤا ئاشکرای کردبوو، دانا ئەحمەد مەجید بەهێزترین بەربژێرە بۆ بوون بە ڕێکخەری گشتیی گۆڕان و کۆدەنگیش لەوبارەیەوە لەنێو بزووتنەوەکە هەیە. دوو ڕۆژ پێش ئێستاش دانا ئەحمەد مەجید بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ڕاستە گۆڕان دەیانەوێت ببم بە ڕێکخەری گشتی و هەموو لایەک ڕازین و خۆشم ڕازیم، بەڵام پێویست دەکات هەندێک ڕێکار بگیرێنەبەر".
باکگراوند: سەرەتای ئەمساڵ بزووتنەوەی گۆڕان دووەمین کۆنفرانسی ناوخۆیی سازکرد و 32 باژێڕوانی وەک ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژارد. لە هەنگاوی دووەمدا ڕۆژی نۆی ئەم مانگە سەرۆک و جێگر و سکرتێرى جڤاتى گشتى هەڵبژێردران، بڕیار بوو ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنیش هەڵبژێردرێن، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێو بزووتنەوەکە بۆ دوای هەڵبژاردن دواخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





