
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە یادی سێ ساڵەی بوون بە ئیدارەی سەربەخۆ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چەند پرۆژەیەکی گرنگ لە زاخۆ دەکاتەوە و بەردی بناغەی پرۆژەیەکی دیکەش دادەنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات، هاوکات بەردی بناخەی جووتسایدی شێخان-لالش لە پارێزگای دهۆک دادەنێت.
زانیاریی پەیامنێر: جاسم محەممەد پەیامنێری ئاڤا نیوز لە زاخۆ ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران، نیوەڕۆ گەورەترین کارگەی ئامادەکردنی ئارد و بەرهەمە گەنمییەکان لە سنووری ناحیەی باتێلێ دەکاتەوە.
پەیامنێری ئاڤا ئەوەشی خستەڕوو سەرۆکوەزیران لە نزیک زاخۆ پڕۆژەی گەشتیاری "گوندی سپی" دەکاتەوە، هاوکات سەردانی قشڵەی زاخۆ دەکات، لە سەردانەیەکەیشیدا بەشداری لە ئاهەنگی سێ ساڵەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی سەرۆکوەزیران، بەردی بناغەی جووتسایدی شێخان-لالش لە دهۆک دادەنێت.
باکگراوند: لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە کەرتە جیاوازەکان دراوە لە زاخۆ، هاوکات لە کابینەکەدا زاخۆ لە قەزاوە بووەتە ئیدارەی سەربەخۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت