بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەنێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکرێت
- کوردستان
- 2024-09-22

لۆگۆی حکومەتی هەرێم - تایبەت
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی بەردەوام دایە، بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستی بە هەماهەنگی بەغدایە.
وێنە گەورەکە: 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی کوردستان هەن، 34 ملیار و 600 ملیۆن دینار تێچووی مووچەی مانگانەیانە، پڕۆسەی بەهەمیشەییکردنیان پێنج بۆ 10 ملیار دیناری پێویستە.
لێدوانی فەرمی: هونەر جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ـی ئاڤا میدیا کە هەوراز گوڵپی پێشکەشی دەکات، ڕایگەیاند: پرسی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست پەیوەستە بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا، چونکە زیادکردنی هەر کەسێک لەسەر میلاک، کێشە بۆ مووچە دروست دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری جەختی لەوە کردەوە: پرسی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، دۆسیەیەکی گرنگی سەردانەکەی ئەمجارەی شاندی حکومەتی هەرێم دەبێت بۆ بەغدا و گفتوگۆی لەسەر دەکرێ.
باکگراوند: لە کۆبووەنەوەی ژمارە 130ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کە 08-05-2024 ئەنجامدرا، ڕێکارەکانی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست خرایەڕوو و لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لەسەر بابەتەکە پێکهێندرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدان لە حاجیاوا کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە






