
هەیکەلی چەند ڤێلایەک لە پرۆژەی دەشتی بەهەشت، سەرچاوە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی دەشتی بەهەشت پێکهێنراوە و ئەم هەفتەیە دەستبەکار بووە، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ماف بۆ کڕیارانی زیانمەند و چارەسەرکردنی کێشەکەیان، دواتر کارکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دەشتی بەهەشت لە شاری هەولێر، ڕۆژی 19-9-2024 کۆبوونەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دەستەی وەبەرهێنان، پارێزگار و دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەشتی بەهەشت پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونە و دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەولێر بەرامبەر کەسنەزان، 427 ڤێلا و هەزار و 122 شووقە لەخۆدەگرێت، لە ساڵی 2010 لەلایەن گرووپی كۆمپانیاكانی عادل موتەحیدە دەست بە دروستکردنی کرا و بڕیار بوو ساڵی 2013 تەواو بکرێت، بەڵام وەبەرهێنەرەکەی کە ڕووشدی سەعید بوو پڕۆژەکەی جێهێشت و تاوەکو ئێستاش تەواونەکراوە.
کێشەی سەرەکی: کێشەکانی پرۆژەکە چەند جۆرێکن، لەوانە شووقە و ڤێلای وا هەیە بە هەشت کەسی جیاواز فرۆشراوە، بەشێک لە شووقەکانیش بەرامبەر کارکردن بە خەڵک دراون، هەندێکیان گرێبەستیان هەیە و هەندێکیشیان هیچ گرێبەستێکیان نییە. لە دوایین هەوڵیشدا زیاتر لە دوو ساڵە حکومەت کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی گوت: زۆرینەی گرێبەستەکانی دەشتی بەهەشت وەرگیراون، لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە و وردبینیکردن لێیان پێکهێنراوە و لە دوێنێ یەکشەممەوە دەستبەکار بووە.
بەرگەشت ئاکرەیی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دوای پرۆسەی وردبینی و پێداچوونەوە، ئەگەر دەرکەوت گرێبەستەکە ڕاستە، ئەوا ماف بۆ خاوەنی گرێبەستەکە دەگەڕێنرێتەوە، بەهۆی ئەوەی ژمارەی گرێبەستەکانیش زۆرن ئەم پرۆسەیە کاتی پێویستە.
سەرەتا پێویستە سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکرێن ئینجا پرۆژەکە بدرێتە وەبەرهێنەرێکی دیکە و دەست بە تەواوکردنی بکرێت، بەرگەشت ئاکرەیی دەڵێت ئەگەر کێشەیەک بە لیژنەکە چارەسەرنەکرا ڕەوانەی دادگا دەکرێت.
ئەمەش بزانە: پێشتر لیژنە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فلۆریا ستی و ئەو پڕۆژە نیشتەجێبوونانەی دیکەی هەولێر پێکهێنراوە کە کارکردن تێیاندا وەستابوو، لەوبارەیەوە گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان گوتی ''زیاتر لە 90%ی کێشەکانیان چارەسەرکراون''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






