
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیار بوو دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە کۆبوونەوەیەکی حیزبی بکات، بەڵام کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بە زەبری هێز ڕێگرییان لێکردووە و ڕێکخەری نوێی گۆڕان بە نایاسایی دەزانن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا ڕازی نین بە ڕێکخەری نوێ، لەکاتێکدا شێوازی دەستبەکاربوونی دانا ئەحمەد مەجید هەمان ئەو شێوازەیە کە نەوشیروان مستەفا، عومەری سەید عەلی پێ داناو کردی بە ڕێکخەری گشتیی گۆڕان.
زانیاریی زیاتر: میکانیزمەکەش بەمشێوەیە بووە، ڕۆژی ١١-٩-٢٠٢٤، بزووتنەوەی گۆڕان نووسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری حیزب و ڕێكسختنە سیاسییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردووە و داوای کردووە دانا ئەحمەد مەجید بە فەرمی وەک ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە شوێنی عومەر سەید عەلی دەستبەکاربێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دوای هەفتەیەک لەو ڕێکەوتە بەڕێوەبەرایەتییەكەی كۆمیسیۆن وەڵامی گۆڕانی داوەتەوە کە لارییان نییە لەسەر داواكارییەکە، بەڵام مەرجیان بۆ پەسەندكردنی ئەوەیە عومەر سەید عەلی بریكارنامەیەكی گشتی بۆ دانا ئەحمەد مەجید بكات.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی ١٩-٩-٢٠٢٤، عومەر سەید عەلی لە فەرمانگەی دادنووسی دووی سلێمانی، بریكارنامەیەكی گشتی بۆ دانا ئەحمەد مەجید كردووە و ڕەزامەندی داوە لەسەر ئەوەی دانا ئەحمەد مەجید هەموو دەسەڵاتەكانی پێشووتری ئەوی وەک ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پێبدرێت.
ئەمەش بزانە: دوای گرتنەبەری ئەو ڕێکارە یاساییانە، ئێستا عومەری سەید عەلی دەڵێت هەنگاوە یاساییەکانی دانانی ڕێکخەری نوێی گۆڕانی بڕیوە و پاشگەز نابێتەوە.
باکگراوند: ئەم گرژییە نوێیانەی ناو گۆڕان لەکاتێکدان هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نزیکە، ئەگەر بێت و بەردەوام بن و چارەسەر نەکرێن پێدەچێت بزووتنەوەی گۆڕان پاشگەز ببێتەوە لە بەشداریکردنی لە هەڵبژاردن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە