
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاندیدێکی خۆی لە هەولێر لە پێکهاتەی کریستیان لە بەرژەوەندیی ڕەیان کلدانی دەکشێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نووسرای فەرمیی کە ئاراستەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردووە، کاندیدێکی خۆی بە ناوی ڕامسی حیکمەت حەنا یوسف لە کاندیدبوون بۆ پەرلەمانی کوردستان دەکێشێتەوە، بۆئەوەی جارێکی دیکە بە نووسراوی فەرمی ڕەیان کلدانی ئەو بەربژێرە لەسەر لیستی خۆی لە کۆمیسیۆن تۆمار بکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر دوێنێش لە پارێزگای سلێمانی، یەکێتی کاندیدێکی خۆی کشاندەوە و کورسییەکی مسۆگەری خۆی بەخشیە ڕەیان کلدانی.
زانیاریی زیاتر: ئەوەی ئێستا لە سلێمانی کاندیدی ڕەیان کلدانییە کوڕی ئامانج نەجیب شەمعوون کادیری باڵای یەکێتییە، ئەو کەسەی کە لە دادگای فیدراڵی سکاڵای بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان لە کوردستان کردبوو؛ ولیام بنیامین، کە بە خەلاب ئێل ناسراوە، کاندیدی ڕەیان کلدانییە لە پارێزگای دهۆک و بەوە ناسراوە کە دژە کوردە و چەندین لێدوانیشی هەیە کە کورد و پێشمەرگە بە داگیرکەر ناو دەبات.
زانیاریی تایبەت: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە سەرچاوەیەکی سیاسیی نێو پێکهاتەی کریستیانەوە دەستی کەوتوون، ڕەیان کلدانی بۆ ئەم هەڵبژاردنە و تا ئێستا ٣ ملیۆن دۆلای لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی خەرج کردووە و بڕیاریشە بڕە پارەیەکی زیاتر بۆ ئەم مەبەستە خەرج بکات.
ئەمەش بزانە: بە گوتەی سەرچاوەکەی ئاڤا، داهاتی سەرەکی ڕەیان کلدانی لە قاچاخ و بازرگانی بە مرۆڤ و دۆلار و مادەی هۆشبەر و سپیکردنەوەی پارە و سەرانەوەرگرتنە لە کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا؛ ئەم زانیارییانەش لە ڕاپۆرتێکی ئەمریکی پشتڕاست کراونەتەوە.
قووڵتر: ڕەیان کلدانی، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، هۆکارێکی پەراوێزخستن و نەکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانییە، کە لە ڕێگەیەوە دۆلار و زێڕ و مادەی هۆشبەر بە قاچاخ دەباتە دەرەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەیشە حکومەتی عێراق هیچ هەڵوێستێکی نییە لەسەر ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی چوونکە ئەمەی بەبەڵگەوە پێدراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەیان کلدانی لە عێراق بۆ دەستکەوتنی داهاتی زیاتر، بۆ بەقاچاخهێنانی مەشرووب و خواردنەوە کحوولییەکان کە بە پێی یاسا هاوردەکردنی قەدەغەیە، دوو دەفتەر دۆلار لە هەربارهەڵگرێک وەردەگرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





