
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناو و زانیاریی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکات، هەزار و 191 بەربژێر کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسی پەرلەمانی دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە دوو هەفتە وردبینی و بەدواداچوون بۆ لیستی ناو و زانیاریی بەربژێران، ئاڤا لیستی پەسەندکراوی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردەکانی عێراق لیستی دەستکەوتووە، تێکڕا 823 بەربژێری پیاو و 368 بەربژێری ئافرەت لەخۆدەگرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لەکۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەمڕۆ ئەو لیستە پەسەند دەکرێت کە بە سێ قۆناغ وردبینی و پێداچوونەوەی بۆ کراوە، ئەو بەربژێرانەی ناوەکانیان پەسند دەکرێت دەتوانن بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێبکەن."
ژمارەکان وادەڵێن: هەزار و 191 بەربژێر بەم شێوەیە بەسەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دابەش بوون.
823 بەربژێری پیاو
368 بەربژێری ئافرەت
123 بەربژێری هاوپەیمانێتیەکان
949 بەربژێری حیزبەکان
119 بەربژێری سەربەخۆ
بەربژێری گشتیی 84
پێکهاتەکان: تورکمان 20 و 18بەربژێری کریستیان.
بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکان دابەش دەبن.
هەولێر: 34 کورسی لەو ژمارەیە 2 کورسی بۆ پێکهاتەکانە.
کۆی گشتیی: 395 بەربژێر
277 بەربژێری پیاو
118 بەربژێری ئافرەت
بەربژێری هاوپەیمانێتیەکان 40 بەربژێر
بەربژێری حیزبەکان: 306 بەربژێر
بەربژێری سەربەخۆ: 49 بەربژێر.
29 بەربژێری گشتیی
پێکهاتەکان: 14 بەربژێری تورکمان و 7 بەربژێری پێکهاتەی کریستیان.
سلێمانی: 38 کوورسی، 2 کورسی بۆ پێکهاتەکان
کۆی گشتیی: 516 بەربژێر
354 بەربژێری پیاو
162 بەربژێری ئافرەت
بەربژێری هاوپەیمانێتیەکان 55 بەربژێر
بەربژێری حیزبەکان: 421 بەربژێر
بەربژێری سەربەخۆ: 40 بەربژێر.
32 بەربژێری گشتیی
پێکهاتەکان: 6 بەربژێری تورکمان و 3 بەربژێری پێکهاتەی کریستیان.
دهۆک: 25 کورسی، یەک بۆ پێکهاتەی کریستیان
کۆی گشتیی: 226 بەربژێر
160 بەربژێری پیاو
66 بەربژێری ئافرەت
بەربژێری هاوپەیمانێتیەکان 19 بەربژێر
بەربژێری حیزبەکان: 178 بەربژێر
بەربژێری سەربەخۆ: 29 بەربژێر.
22 بەربژێری گشتیی
پێکهاتەکان: 8 بەربژێری پێکهاتەی کریستیان.
هەڵەبجە: سێ کورسی
کۆی گشتیی: 54 بەربژێر
32 بەربژێری پیاو
22 بەربژێری ئافرەت
بەربژێری هاوپەیمانێتیەکان 9 بەربژێر
بەربژێری حیزبەکان: 44 بەربژێر
بەربژێری سەربەخۆ: 1 بەربژێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش، دوو ملیۆن و 672 هەزار و 43 کەس لە دەنگدانی گشتی و 216 هەزار و 119 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 چرکە لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
20 چرکە لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت