
وێنەیەکی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
کارکردن لەسەر نەخشەی ماستەرپلانی هەولێر بەردەوامە و تاوەکو ئێستا 90%ـی کارەکانی بە ڕەچاوکردنی سەرجەم سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانەوە تەواو کراوە.
وێنە گەورەکە: شارەوانی هەولێر بە نوێنەرایەتی سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار لەسەر نوێکردنەوە و فراوانکردنی ماستەرپلانی درێژخایەنی هەولێر دەکات.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ماستەرپلانی کورتخایەن و درێژخایەن هەیە، ئەم ماستەرپلانەی کە بۆ 30 ساڵی ئایندە کاری لەسەر دەکەین، توانیومانە ئەو کێشانەی کە مەحاڵ بوون چارەسەر بکرێن و لە چوارچێوەی ماستەر پلانەکە جێیان بکەینەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ماستەرپلانی نوێی هەولێردا، سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری، هێڵی شەمەندەفەر، ڕێژەی سەوزایی بەگوێرەی ستانداردە جیهانییەکانن، ئەو زۆنانەی بۆ زیادکردنی حەوزەکانی ئاوی ژێر زەوی دانراوە هەمووی ڕەچاوکراوە و وەک سەوزای دەهێڵدرێنەوە.
قوڵتر: لە ماستەرپلانەکەدا پرۆژەکانی پیشەسازیی قورس، بۆ ئەوەی دووکەڵ و پاشماوەکانیان بە ئاراستەی ناو شار نەیەت، بەگوێرەی ئاراستەی با و جۆری خۆڵ و چەند پێوەرێکی دیکە شوێنەکانیان دیاری دەکرێن.
بابەتە ستراتیژییەکانی: سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بۆ تەواوکردنی شەقامی 150 مەتری، پێشنیازی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزکردووەتەوە و چاوەڕوانی وەڵامە، پلانەکەی ئەوەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو پرۆژەیەش تەواو بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماستەرپلانی نوێی هەولێر دا، جگە لە شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری، شەقامێکی دیکە لە چواردەوری هەولێر دروست دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






