
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەت دەکات بەبۆنەی کوژرانی ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕابگەیێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پەرلەمانی عێراق پێشتر ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە 28ی ئەیلوولی 2024 کاتژمێر 13:00ی دوای نیوەڕۆ دانیشتنێکی تایبەت لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 28-9-2024 سوپای ئیسرائیل کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت ڕاگەیاند و دوای چەند کاتژمێرێک حیزبوڵڵا کوژرانی سەرکردەکەیانی پشتڕاست کردەوە.
چی ڕوویدا: پێش دەستپێکردنی دانیشتنتە تایبەتەکەی پەرلەمان ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان لە نێو باڵەخانەی پەرلەمان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و چەندین دروشمیان بۆ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بەرزکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی بە وەکالەتی پەرلەمان کۆبووەوەو لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە حکومەتی عێراق کرا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە عێراق ماتەمینی ڕابگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن






