تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی چەکدارانی پەکەکە. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
هەوڵەکان بۆ هێنانەکایەی ئاشتی لە تورکیا زیاتر بوون و حکومەتی تورکیا دەیەوێت بە یاسایەکی لێخۆشبوون بۆ چەکدارانی پەکەکە دەربکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرچاوەیەکی سیاسی کورد لە تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزییان ڕاگەیاندووە، یاسا پێشنیازکراوەکە پارێزگاری لەو چەکدارانە دەکات کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە باکووری کوردستان و تورکیا، بەڵام لێبووردنی گشتی بۆ ئەو تاوانانە ناگرێتەوە کە لەلایەن چەکدارانی پێشووی پەکەکە ئەنجامدراون و هەندێک لە سەرکردە و چەکدارەکانی پەکەکە لەوانەیە بنێردرێنە وڵاتانی دیکە.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسە باڵاکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، دەکرێت هەر لەم مانگەدا یاساکە ببرێتە بەردەم پەرلەمانی تورکیا و ڕێگە بە گەڕانەوەی چەکدارانی پەکەکە بدرێت.
گەڕاندنەوەی چەکدارانی پەکەکە و خێزانەکانیان لە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە دوا ئاستەنگەکانی پڕۆسەی ئاشتی دادەنرێت کە ساڵێک لەمەوبەر دەستیپێکرد بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە زیاتر لە 40 هەزار کەس تێیدا کوژراوە.
باکگراوند: لە 12ـی مانگی پێنجی ئەمساڵدا، پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' لە کۆنگرەیەکدا هەڵوەشاندنەوەی پەیکەربەندی ڕێکخستنی خۆی ڕاگەیاند، کۆتایی بە خەباتی چەکداری و هەموو ئەو چالاکییانەی بەناوی پەکەکەوە دەکران هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی زاخۆ کەمپەینی "زاخۆ بەرەو جیهان" ڕادەگەیێنێت






