
ئینات کرانز باڵیۆزی ئیسرائیل لە مەکسیک
ئاڤا نیوز
ئێران هەوڵیداوە یەکێک لە باڵیۆزەکانی ئیسرائیل لە وڵاتی مەکسیک تیرۆر بکات، بەڵام هەوڵەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە شکستی پێهێنراوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆتایی ساڵی 2024 بریکارێکی ئێران بە ناوی حەسەن ئیزادی کە کاری بۆ یەکەی 11 هەزاری سەر بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کردووە هەوڵی کوشتنی ئینات کرانز باڵیۆزی ئیسرائیل لە مەکسیک داوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو بەرپرسی ئەمریکی و ئیسرائیلی بە کەناڵ 12ـی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە، هەوڵدان بۆ کوشتنی باڵیۆزەکەی ئیسرائیل دەرخەری ئەوەیە ئێران تۆڕێکی تیرۆری فراوان لە ئەمریکای لاتین بەڕێوەدەبات بۆ بە ئامانجگرتنی ئیسرائیل و ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان لە بەرامبەر شکستپێهێنانی کاری ئەو تۆڕە تیرۆرییە کە بە فەرمانی ئێران ویستوویانە زیان بە باڵیۆزی ئیسرائیل بگەیەنن، سوپاسی دەزگا ئەمنییەکانی مەکسیک دەکات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیاری دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بەشێکی زۆری چالاکییەکانی ئێران لە ئەمریکای لاتین لەلایەن باڵیۆزخانەی ئێران لە ڤەنزوێلاوە بەڕێوەدەبرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت






