
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکان بۆ پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆ بووە و چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد و تێیدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی و تایبەتدا، بردنە ژوورەوەی مۆبایل بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
لێدوانی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هەڵبژاردنەوە ڕایگەیاند، پڕۆسەکە دڵنیایی دەداتە دەنگدەر 100% دەنگی پارێزراوە و هیچ هێزێک ناتوانێت فشار لە دەنگدەر بکات دەنگ بەلایەنێک بدات.
لەلایەکی دیکەوە: میرانی جەختی کردەوە، هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت و هیچ ئاماژەیەک بۆ گواستنەوەی پریشکی ئاگری گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نییە.
زانیاریی زیاتر: هێمن میرانی ئاماژەی بەوەشدا: دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان، میمۆری ئامێرەکانی دەنگدان بەشێوازێکی پیشەییانە و بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بەغدا دەگوازرێتەوە.
باکگراوند: بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت