د.ئیحسان شەممەری: عێراق سەرکەوتوو نەبووە لەوەی ململانێکان لەخۆی دووربخاتەوە
- عێراق
- 2024-10-07

د.ئیحسان شەممەری، سەرۆکی سەنتەری هزری سیاسی لە عێراق, لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێری 09:00ی ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی سەنتەری هزری سیاسی لە عێراق پێیوایە حکومەتی عێراق شکستی هێناوە لەوەی نەبێتە بەشێک لەو ململانێیەی ناوچەکەی گرووتەوە و نەیتوانیوە کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارییەکان خۆی بکات و بە دووریشی نابینێت ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بکاتە سەر عێراق.
لێدوانی فەرمی: د.ئیحسان شەممەری، سەرۆکی سەنتەری هزری سیاسی لە عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێری 09:00ی ئاڤا میدیا لەبارەی هۆشدارییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئەو دۆخەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ڕایگەیاند: بەشداری گرووپە چەکدارییەکانی هاوپەیمانی ئێران لە غەززەو تەنانەت لە باشووری لوبنان بێگومان ئەوەمان پێدەڵێت عێراق هەنگاو بەرەو بەشداریکردن دەنێت لە ڕێگەی ئەو بڕیار و ئیرادەیەی کە هیچ پەیوەندییەکی بە حکومەتی عێراقییەوە نییە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: پەیامەکەی سەرۆکوەزیران گوزارشت بوو لەو نیگەرانییە زۆرەی کە ئیسرائیل جوگرافیای عێراق بکاتە ئامانج، بە بڕوای من بڕیای شەڕ کە گرووپە چەکدارەکان داویانە، لە دەرەوەی چوارچێوە دەستوورییەکانەوە دراون. هەبوونی ئەو ئیرادەیەش بە بڕوای من عێراق پاڵ دەنێت بۆ ململانێیەکی زۆر قووڵ. ئیحسان شەممەری وا دەڵێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئیحسان شەممەری پێشبینی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەسەر سێ ئاست دەکات و دەڵێت: "یەکەمیان سنووردار دەبێت لە ڕێگەی وەشاندنی چەند گورزێک بۆسەر چەند پێگەو بارەگاو تەنانەت کۆگای چەک و تەقەمەنی. دووەم، گورزەکان گرووپە چەکدارەکان و سەرکردەکانیان بکاتە ئامانج ئەوانەی لە عێراق پاڵپشتیان دەکەن". سێیەمیشیان کە بەدووری دەزانێت ڕووبدات، "بەڵام ئەگەری هەیە گرووپە چەکدارییەکان و دامەزراوەکانی حەشدی شەعبی و هەندێک دامەزراوەی سڤیل بکاتە ئامانج".
پێدراوە ڕاستییەکان: بە گوتەی ئیحسان شەممەری حکومەتی عێراق هەوڵی ئەوەی داوە بۆ ئەوەی نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە، بەڵام هەوڵەکانی حکومەت لەوبارەیەوە لە ڕابردوو شکستی هێناوە، پێویست بوو حکومەتەکەی سوودانی بەو پێیەی هاوپەیمانی ئەو گرووپە چەکدارانەیە کۆنترۆڵیان بکات، بەڵام دەستی ئەو گرووپانە کراوە بووە، چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی هیچ کاتێک دەستگیریان بکەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت






