ئاڤا نیوز
پارتی لەسەر ساختەکارییەکانی یەکێتی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان پەیامێکی دەنگی نێوان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بڵاو دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 08-10-2024 لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی پارتی ڕاگەیێنراوێکی بە بەڵگەی دەنگیی نێوان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەسەر ساختەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی لیژنەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکانی پارتی هاتووە: "ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوای بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی عێراق لە چەندین شوێن لەبارەی ڕێکارەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن نیگەرانیمان دەربڕیوە، بێگومان نیگەرانییەکانمان بەرمەبنای زانیاری بوو، بەڵام ئەوکات بەڵگەمان لەبەردەست نەبوو، ئێستا بە بەڵگەوە نیگەرانی و زانیارییەکانمان پشتڕاست دەکەینەوە، پشت ڕاستکردنەوەیەک کە ئەمڕۆ لە ڕێگەی بەڵگەیەکەوە ڕووی ڕاسەتەقینەی سەرکردایەتیی تازەی یەکێتی، بەتایبەت (بافڵ و قوباد) دەخەینەڕوو، کە چۆن لە ڕێگەی گفتوگۆیەکی نێوانیاندا پیلانە شوومەکانیان دژ بە کوردستان، دیموکراسی، خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان باس دەکەن و لە هەوڵی تەزوویر و دیزاینکردنێکی ساختەن بۆ خۆیان و بەوپەڕیی بێ شەرمییەوە بێڕێزی بە شەهیدە نەمرەکان، بنەماڵە سەربەرزەکانیان، پێشمەرگە قارەمانەکان و دەنگدەرانی ئازیز دەکەن، تاوەکو بشێن بە پیلان و تەزوویر پرۆسەیەکی دیموکراسیی وەک هەڵبژاردن بەلاڕێدا ببەن و ناشیرینی بکەن".
ئەمڕۆ لە خستنەڕووی ئەم بەڵگەیەدا، ڕوو لە دەوڵەتی فیدراڵیی عێراق، هاووڵاتیانی کوردستان، حزب و لایەنە سیاسییەکان، تێکۆشەران، چاودێران، ڕای گشتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین و ئەم ڕاستییەیان دەخەینە بەردەست، ڕاستییەک کە ڕووی ڕاستەقینەی (بافڵ و قوباد) بۆ هەمووان ئاشکرا دەکات، بەڵێ ئەمەیە هەقیقەتی (بافڵ و قوباد)، ئەو دوو تازە هەڵتۆقیوەی دونیای سیاسەت، کە ڕۆژێک بۆ کوردایەتی زەحمەتییان نەکێشاوە و هەرچی تێکۆشەری نێو حزبەکەیانە، یا سووکایەتییان پێکردوون، یان بێزار و تەریک و پەراوێز و دەریان کردوون، تاوەکو لە ڕێی ئەم جۆرە پیلان و سەفقە دوژمنکارانەیان دژ بە هەرێمی کوردستان کار بکەن و ناوبانگی دیموکراسیی ئەزموونی هەرێمی کوردستان ناشیرین بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت