بۆ دووەمجار ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دواخرا

شەیری بکە لە:
بۆ دووەمجار ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دواخرا

ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆی سەلاحەددین لە ساڵی ڕابردوو

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی پێشبینییەکانی کەشوهەوا و ئەگەری بارانبارین ڕۆژی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ جاری دووەم دواخرا، ئاڤا زانیویەتی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆکە بۆ 22-11-2025 دواخراوە.

 

وێنە گەورەکە: سەرەتا بڕیاربوو لە ڕێککەوتی 9-11-2025، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەبچێت بەڵام بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە دواخرا بۆ ڕێککەوتی 16-11-2025، ئەمجارەش بەهۆی نالەباریی كەشوهەوا و ئەگەری بارانبارینەوە ئاهەنگەکە بۆماوەی یەک هەفتە دواخرا.

 

لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی 2024-2025ـی زانکۆی سەڵاحەددین دواخرا، بڕیار بوو ڕێککەوتی 16-11-2025 بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە کاتەکەی دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.

 

زانیاریی زیاتر: بڕیارە بەئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی خولی 44ـەمینی ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی 2024-2025ـی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەبچێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ 22-11-2025 دواخراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ