
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی پاڵپشتیی حكومەت بۆ گەنجانی كوردستان دووپات دەكاتەوە و دەڵێ حكومڕانیی تەندروست واتا خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و باشتركردنی ژیانیان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە قۆناغی دووەمی پرۆژەی گەشانەوە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە شاری هەولێر بۆ پاڵپشتی لە خاوەن بزنسە بچووک و مامناوەندەکان ڕاگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە مەراسیمەکەدا ڕایگەیاند: كوردستان ماڵێكی فراوان و بەسوود و بەرهەمدارە، ئەوەی حەز بە كارکردن بكات، حكومەت ئامادەیە هەلی كاری یەکسان بۆ هەمووان بڕەخسێنێت.
لەلایەكی دیكەوە: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند: حكومڕانیی تەندروست واتا خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و باشتركردنی ژیانیان و پشتیوانیكردن لەو كەسانەی كە دەیانەوێت خاوەن كاری خۆیان بن یان پەرە بە بزنسی خۆیان بدەن.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەی گەشانەوە، یەكێكە لە پرۆژەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەت و تاوەكو ئێستا بەشی یەكەمی تاقیكراوەتەوە و سەركەوتوو بووە، ئەمە بۆ پاڵپشتیی داراییە وەك پایەیەكی سەرەكی بۆ گەشەی ئابووریی كەرتی تایبەت، بانكی تایبەت بەشدارە بۆ ئەوەی قەرز بداتە هاووڵاتی و خاوەنكاری بچووك و مامناوەند تاوەكو بتوانن گەشە بە پڕۆژەكانیان بدەن و حكومەت گەرەنتی ئەو پەیوەندییە بكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەكو ئێستا زیاتر لە سێ ملیار دینار بە خاوەنكارەكان دراوە و لەڕێگەی پرۆژەكەوە بەرهەمەكانیان نزیكەی دووهێندە زیاد بووە، لە قۆناغی دووەم زیاتر لە 100 بزنسی دیكە بەشدار دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






