
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بێبەریبوونی خۆی لە هەردوو بەرەكەی بزووتنەوەی گۆڕان ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، لەمڕۆوە بێلایەنم.
بۆچی گرنگە: شەوی ڕابردوو دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەوەکالەت کشانەوەی بزووتنەوەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی خۆجێی ڕاگەیاند.
بڵاوكراوەی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت: بۆ جاری سێیەم و کۆتایی، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بەخشینمان لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی پەسەند بکات.
لەلایەكی دیكەوە: هەڤاڵ ئەبوبەکر، ئاماژە بەوە دەكات لەمڕۆوە، وەک کەسێکی تەکنۆکرات و بێلایەن لە ئەرکەكەی بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی بەخشینەکەی پەسەند دەکرێت، یان ڕێکارێکی یاسایی و کارگێڕیی دەگیرێتەبەر بۆ دەستاودەستی پۆستەکەی لەگەڵ هەر پاڵێوراوێکی دیكە.
زانیاریی زیاتر: وەك خۆی لە ڕوونكردنەوەكەدا باسی دەكات، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پێشووتر دوو جار لە دوو كاتی جیاواز بەفەرمی داوای بەخشینی لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی كردووە، بەڵام پەسەند نەكراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای بڕیاری کشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەت ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی وەک یەکەم وەزیر و بەرپرسی گۆڕان پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی بزووتنەوەکە ڕاگەیاند و گوتەبێژی وەزارەتی داراییش بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئاوات شێخ جەناب پێشتریش سێ جار داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە، نەوەک تەنیا لە حکومەت، بەڵکو بەتەواوی واز لە کاری حیزبی و بزووتنەوەی گۆڕان دەهێنێت.
باکگراوند: بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە، بەرەیەكیان لەلایەن كوڕانی نەوشیروان مستەفاوە سەرپەرشتیی دەكرێت و لە گردی زەرگەتەی سلێمانی ماونەتەوە و بەرەكەی دیكەش، لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری نوێی بزووتنەوەكە سەرپەرشتی دەكرێت و بارەگاكەی لە گەڕەكی كوردساتە لە سلێمانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئۆپەراسیۆنی "سەپاندنی یاسا" دەگاتە عوزێر
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ژنێک لە چوارقوڕنە دۆزرایەوە؛ گومان دەکرێت خۆی کوشتبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
3 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن هۆشداریی دەدات لە کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون
7 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
7 ئاب
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
تەرمی ژنێک لە چوارقوڕنە دۆزرایەوە؛ گومان دەکرێت خۆی کوشتبێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
محەممەد حاجی مەحموود: بەرپرسانی عێراق کوردیان وەک هاوبەش پێ قبووڵ نییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک سەرۆک شارەوانییەک و موختارێک دەستگیر دەکرێن