هەرێمی کوردستان: بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ئەرکی سەرشانی خۆمان بەجێگەیاندووە
- کوردستان
- 2024-02-20

بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ یونامی و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی عێراق جەختیان کردەوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانی خۆیان بەجێگەیاندووە، لە داهاتووشدا بەهەمانشێوە کاردەکەن.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە ساڵێکە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواکەوتووە، هەرێمی کوردستان دەیەوێت بەزووترین کات وادەیەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بکات، لەم چوارچێوەیە سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری یونامی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی تەواویان بۆ ئاسانکاری و هاوکاریکردنی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بەشێوەیەکی شەفاف و پیشەییانە دەربڕی.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیان کردووەتەوە "وەک ئەوەی لە ڕابردوو هەنگاوی جدییان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان هەبووە و ئەرکی سەرشانی خۆیان بەجێ گەیاندووە، ئێستاش بە هەمان پەرۆشی و ڕژدییەوە هەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت".
لەلایەکی دیکەوە: کۆمسیۆن باسی ڕێککارە تەکنیکییەکان و دابەشکردنی کات بۆ هەنگاوەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان لە چوارچێوەی کاتی بەردەستی یاسایی تەمەنی کۆمسیۆن خستەڕوو و لە هەمانکاتدا نوێنەری یونامیش ئامادەیی نیشان دا کە هاوکاری هەموو هەنگاوەکان بن لە سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لەبارەی ستەم بە وتەیەکی ئیمام عەلی کۆتایی بە وتارەکەی دەهێنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد





