شیفا بارزانی ژمارەی کوردانی هەرچوار پارچەی کوردستان لە تاراوگە ئاشكرا دەکات
- کوردستان
- 12 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی ڕایدەگەیەنێت، مانگی 12ی ئەمساڵ کۆنگرەی ڕەوەندی کوردستانی دەکرێت، ئاماژە بەوەش دەکات کە 104 کۆمەڵە لە سەرتاسەری جیهان هاتوونەتە نێو فیدراسیۆنەکە.
وێنە گەورەکە: چوار فیدراسیۆنی جیهانی، 22ی فیدراسیۆنی وڵاتان، 104 کۆمەڵە، 36 ناوەند و دوو پلاتفۆڕم هاتوونەتە نێو فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئێستاش هەوڵی ئەوە دەدرێت ماڵی کورد دروست بکرێت.
لێدوانی فەرمی: شیفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوتی ئاڤا ڕایگەیاند، "لە هەفتەی دووەمی مانگی 12ی ئەمساڵ کۆنفرانسی دووەمی ڕەوەندی کوردستانی دەکرێت."
لەلایەکی دیکەوە: سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی ئاماژەی بەوەدا، لە سەردانمان بۆ زانکۆی ئەرمینیا، سەرۆکی زانکۆکە پێشنیازی کرد سەنتەرێکی کوردی زانستی بە ناوی بارزانی لە نێو زانکۆکە بکرێتەوە، لە یەکەم هەنگاویشدا سبەی بەشێوەی ئۆنلاین کار لەسەر ئەوە دەکەن سەرەتا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و کتێبخانەیەک بکەنەوە لە ئاست مێژووی بارزانیدا بێت.
ژمارەکان وادەڵێن: شیفا بارزانی ئاشکرای کرد بەپێی ئامارەکانی ئەوان زیاتر لە پێنج ملیۆن کوردی هەر چوار پارچە لە دەرەوەی وڵات دەژین، لەو ژمارەیە سێ ملیۆن و نیو لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەڵمانیان. ناوبراو دەڵێت "بەو ژمارەیەی کورد لە ئەوروپا دەتوانین کاریگەری دروست بکەین، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کار لەسەر ئاسانکاری گەڕانەوەی کوردانی دەرەوە دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆکس نیوز: ئەمریکا گوشار لەسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق زیاتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە