ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، بۆ بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 190ی حیزبەکەی چووە سلێمانی و قسەی بۆ هەزاران لایەنگری پارتی کرد، پەیامی پارتیشی هەر لەوێوە گەیاندە هەموو خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەرین و گەرمیان. مژدەشی پێدان لەدوای 20ی ئۆکتۆبەر یەکەم ئاهەنگی سەرکەوتن ئەوان دەیگێڕن.
چیرۆکی سەرەکی: لە کەشێکی جەماوەریی گەرموگوڕدا و نێچیرڤان بارزانی بە گەرمی دەستیپێکرد، هەر کە چووە سەر ستەیج چاکەتەکەی بەری داکەند و گوتی لەبەر گەرما خۆم لایدەبەم، نەک دواتر بڵێن چاکەتیان پێ لابرد، لەوکاتە کەسێک لەناو ئاپۆرای خەڵکەکەوە هاواری کرد ڕەحم بە یەکێتی مەکە، نێچیرڤان بارزانیش گوتی ڕەحمیان پێ ناکەین و بە کەسیشی ناکەین.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، ڕوو لە خەڵکی سلێمانی و ناوچەکە گوتی: "خەڵکی ئەم ناوچەیە باجی ڕکابەریی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەدەن، بەڵام پارتی کاردەکات بۆئەوەی خەڵکی ئەم ناوچەیە نەبنە قوربانیی ململانێی سیاسی و بەڵێنی بێ ناوەڕۆک".
قووڵتر: نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە هاتوهاواری بێهوودە هیچ شتێک بۆ سلێمانی ناکات، ئەوەی بەڵێنی پێیە و دەیکاتە کردار تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستانە و بۆ یەکجاریش بێت پارتی تاقی بکەنەوە، چونکە پارتی بۆ خۆشگوزەرانیی سنووری سلێمانی درێغی ناکات و دەنگ بدەنە پارتی و بەدەستی خۆتان ئاوەدانیی بۆ سلێمانی و هەڵەبجە بهێنن کە شایەنی خزمەت و خزمەگوزارین.
لەلایەکی دیکەوە: لە گوتارەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، بەتایبەت پەیامێکی بۆ گەنجانی سنوورەکە نارد و پێیگوتن دوای خەڵکی پۆپۆلیست و هاشوهووشکەر نەکەون، بە قسەو جووڵەی بێ ناوەڕۆک فریونەخۆن، ئەوانەی لەناکاو دروست دەبن و خۆیان بەناڕەزایەتی خەڵکدا هەڵواسیوە، هەر زووش دەکەون، بەڵام پارتی خاوەنی مێژووە و سەلماندوویەتی حیزبی پرۆژە و کار و کردارە. ئەو لایەنانەی هەمیشە گازندە دەکەن، ئەوانەن کە هیچ بەرپرسیارێتییەکیان هەڵنەگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت