
دیمەنی قەڵای هەولێر، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر ڕوونکرنەوەیەکی لەسەر تەقەکردنی کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ لە هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ کەسێک بۆی نییە ئەمنییەتی شار تێک بدات.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕێکەوتی 14-10-2024 کاتژمێر 10:45ی شەو، لە گەڕەکی زانیاریی هەولێر، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن هاونیشتمانییەک ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەری پێبووە، لەناو بانگەشەکاراندا لە لایەن پاسەوانەکانی کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ هێرشی دەکرێتە سەر و تەقەیەکی زۆر دەکەن و زیان بە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەشی دەگەیەنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاندووە: پاسەوانانی کوڕانی کۆسرەت ڕەسووڵ ئەمە جاری یەکەمیان نییە، ماوەیەک پێش ئێستاش لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر هەمان کاریان کرد و هاووڵاتییەک بریندار بوو، لە هیچ کەس و لایەن و هێزێک قبووڵ ناکەین کە بیەوێت ئارامی و ئاسایشی شاری هەولێر تێک بدات، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە و سزای یاسایی دەدرێن.
لە ڕاگەیێنراوەکە، ئاماژە بەوەشکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ڕووداوەی شەوی ڕابردوو کراوەتەوە و، لەسەر فەرمانی دادوەر، "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەرکراوە کە بەشدار بوون لەو ئاژاوەگێڕییە".
باکگراوند: ڕۆژی 30-9-2024، دوای چوونی شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ بۆ پرسەیەک لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە شاری هەولێر، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پاسەوانەكانی شاڵاو كۆسرەت و خاوەنی پرسەكە ڕوویدا، دواتر پاسەوانەكان دەستڕێژی گوللەیان كرد و بەو هۆیەوە كەسێك بە گوللە بریندار بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






