سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە هەولێر: پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە فشاری حیزب ناترسن
- کوردستان
- 18 تشرینی یەکەم

شادومان مەلا حەسەن، سەرۆكی لیستی بەرەی گەل لە هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆكی لیستی بەرەی گەل لە هەولێر دەڵێت، پڕۆسەی دەنگدان بە شێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت و پێشمەرگە و هێزە چەكدارەكان لە دەنگدانی تایبەت لەو فشار و قسانە ناترسێن كە لایەنێكی دیاریكراو لێیان دەكات.
وێنە گەورەکە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 7:00 ڕێککەوتی 202410/18، بەبەشداری 215 هەزار دەنگدەر پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، پڕۆسەکەش تاوەکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شادومان مەلا حەسەن، سەرۆكی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:” دۆخی دەنگدان باش دەڕوات، فشارەكان زۆرنین، هەروەها ئێمە دەزانین هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە چەكدارەكان كە ئەمڕۆ دەنگ دەدەن لە هیچ فشار و ترس و تۆقاندنێك ناترسن و دەنگی خۆیان بە ئازادیی دەدەن”.
ئەمەش بزانە: شادومان مەلا حەسەن بە هیواوە باسی لە دۆخی دەنگدانەكە كرد و گوتی :"كەشی هەڵبژاردن بەباشی دەڕوات و دۆخەكە تاڕادەیەكی زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت".
لەلایەکی دیکەوە: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری پێنج کاتژمێری پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی ڕاگەیاند، کەتیایدا تاوەکو کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ 150 هەزار و 545 کەس دەنگیداوە کە دەکاتە 70٪ـی دەنگەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 چرکە لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت